جەلەولا؛ بۆمبێک بەدو جوتیاردا دەتەقێتەوە

- 9/20/2019 12:49:00 PM 1508 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە سنورى ناحیەى جەلەولا، بۆمبێک بە دو جوتیاردا تەقیەوە.

جوتیارەكان بە سەختی برینداربون

سەرچاوەیەك بە خەندان-ی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە باخەكانی دەوروبەری سەر بە ناحیەی جەلەولا بۆمبێك بە دو جوتیاردا تەقیوەتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشكردوە، دواى ئەوەى بەرەبەیانى ئەمرۆ دو جوتیارەکە چونەتە سەرباخەکانیان، بۆمبێکى چێنراویان پێداتەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە جوتیارەكان بە سەختی برینداربون.

لە ئێستادا ئەو دو جوتیارە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP