یەکێتى کۆبونەوەکەى هەولێر دەهێنێتە سلێمانى

- 9/20/2019 12:13:00 PM 9592 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە مەکتەبى سیاسی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە شارى سلێمانى ئەو كۆبونەوەیە ئەنجامبدات، كە پلان وابو لە شاری هەولێر ئەنجامبدرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست خەندان كەوتوە، پاش ئەوەى دوێنی رێگریکرا لە چونى مەحمود سەنگاوى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ شارى هەولێر، مەکتەبى سیاسى یەکێتى کۆبونەوەکەى شارى هەولێرى دواخست، لە ئیستادا بڕیاروایە ئەو كۆبونەوەیە لە شاری سلێمانی ئەنجامبدات.

كاتی ئەنجامدانی كۆبونەوە گۆڕانكاری بەسەردا هاتوە

هاوكات بڕیار بو ئەمڕۆ کاتژمێر 11 ى پێش نیوەرۆ لە شارى سلێمانى مەکتەبى سیاسى یەکێتى کۆببێتەوە بەڵام مەکتەبى سیاسى حزبەکە کۆبونەوەکەى بۆ کاتژمێر6ی سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ دواخست.

پرسى رێکكەوتنى سیاسی لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان تاوتوێدەکات

بەپێى زانیاریەکانى خەندان، لە کۆبونەوەکەدا مەکتەبى سیاسى یەکێتى پرسى رێکكەوتنى سیاسی لەگەڵ پارتى دیموکراتى کوردستان تاوتوێدەکات، بەتایبەت پرسی پارێزگارى کەرکوک،وە لە هەمانكاتدا یەکێتى دواى کۆبونەوەکە هەلوێستى خۆى دەربارەى ئەو پرسە بە پارتى دەگەیەنێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP