راوێژكاری سەربازی خامنەیی: گەر ئێران وەڵام بداتەوە، جەنگ تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە

- 9/20/2019 12:05:00 PM 5380 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راوێژكاری سەربازیی رابەری باڵای شۆرشی ئێران رایگەیاند، وەڵامی ئێران بۆ سەر هەر كردەوەیەكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، تەواوی زەریای سپی ناوەڕاست دەگرێتەوە تا دەگاتە زەریای هیندی.

تەواوی دەریای سپی ناوەڕاست و زەریای هیندی دەگرێتەوە

یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژكاری سەربازیی ئایەتوڵا عەلی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆرشی ئێران ئەمرۆ هەینی لەمیانی لێدوانێكدا رایگەیاند "وەڵامی ئێران بۆسەر هەر توندئاژۆییەكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، تەواوی دەریای سپی ناوەڕاست و زەریای هیندی دەگرێتەوە".

هاوپەیمانانی ئێران لە هاوپەیمانانی ئەمریكا بەهێزترن

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هاوپەیمانانی ئێران لە ناوچەكەدا، زۆر بەهێزترن لەو لایەنانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكان.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەفەوی وتی "ئەگەر ئەمریكیەكان بیر لە ئەنجامدانی تاكتیك بكەنەوە دژ بە ئێران، ئەوكاتە گەلی ئێران لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دەستدەكات بە وەڵامدانەوە و بەرەو هەریەك لە زەریای سور و زەریای هیندی پەلدەكێشێت".

ئەوە لەكاتێكدایە، پاش ئەوەی شەممەی رابردو هێرشكرایە سەر پێگە نەوتیەكانی ئارامكۆ لە سعودیە، ژمارەیەك وڵاتانی جیهان بە پێشەنگی ویلایەتە یەكگرتوەكان ئێران بە بكەری هێرشەكە دەناسێنن، حكومەتی ئێرانیش چەندین جار ئەو تۆمەتەیان رەتكردوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP