خوێندنى باڵا نازناوى زانستى بەوکەسانە دەدات کە کۆنمرەى بەکالۆریۆس-یان لە 60 کەمترە

- 9/20/2019 11:57:00 AM 36558 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بریاردرا بە بەخشینی نازناوی زانستی بەو كەسانەی كۆنمرەی بڕوانامەی بەكالۆریۆس-یان لە 60 نمرە كەمترە.

بە پێى نوسراوێکى فەرمی کە رێکەوتەکەى دەگەرێتەوە بۆ 19/9/2019 و واژۆى ئارام محەمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵاى لەسەرە، تیایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارى بەخشینى نازناوى زانستى بەو کەسانە دەدات کە کۆنمرەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان لە 60 کەمترە.

دەبێت پێنج ساڵ لە زانکۆکانى دەرەوەى شارە گەورەکان خزمەت بکەن

لە نوسراوەکەدا باس لەوە کراوە ئەوکەسانەى کە کۆنمرەى بەکالۆریۆسیان لە 60 کەمترە و لەسەر میلاکاتى وەزارەتى خوێندنى باڵان، دەیانەوێت بڕوانامەى ماستەرو دکتۆرایان بۆ هەژمار بکرێت دەبێت پێنج ساڵ لە زانکۆکانى دەرەوەى شارە گەورەکان خزمەت بکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP