نزیكەی دو ملیۆن بیانی سعودیە-یان بەجێهێشتوە

- 9/20/2019 11:45:00 AM 7666 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژمارەی ئەو كەسە بیانیانەی لە سعودیە كاردەكەن، لەماوەی سێ مانگی رابردودا بە رێژەی لەسەدا 20 كەمیكردوە، ئەوەش بەهۆی زۆری باج و خاوبونەوەی گەشەی ئابوری بوە.

بە پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای جەدوا بۆ وەبەرهێنان كە دوێنێ پێنجشەممە بلاوكراوەتەوە، "لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2019دا 132 هەزار كەسی بیانی كە بە مەبەستی كاركردن لە سعودیە بون ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "ژمارەی دانیشتوانی سعودیە 33.54 ملیۆن كەسە، كە سێ بەشیان لە كەسانی بیانی پێكدێن و بەهۆی كەمبونەوەی گەشەی ئابوری و گرانی ئەو باج-انەی لەسەریانە، ژمارەی ئەو بیانیانە روی لە كەمبونە".

هەر بە پێی ئەو راپۆرتە، لە ساڵی 2017وە تا ئێستا، ژمارەی ئەو بیانیانەی سعودیەیان بەجێهێشتوە دەگاتە 1.9 ملیۆن كەس، ئەوەش رێژەی كەمبونەوەی بیانیەكانی سعودیە دەگەیەنێتە لەسەدا 22 بۆ سێ ساڵ.

هاوكات ژمارەی ئەو بیانیانەی لە كەرتی تایبەت و كاروباری ماڵ و خاوێنكردنەوەی شوێ"ەكان كاردەكەن بە ڕێژەی لەسەدا 33 كەمیكردوە و ژمارەی ئەوانیش گەیشتوەتە 3.1 ملیۆن كەس.

ئەوە لەكاتێكدایە، لە مانگی تەمموز-ی ساڵی 2017وە دەسەڵاتدارانی سعودیە بە گوێری چەند رێسایەك باجی نوێیان بەسەر ئەو كۆمپانیایانەدا سەپاند كە زیاتر لە هاوڵاتیانی سعودیە هاوڵاتیانی بیانی دەخەنە سەر كار و بەوپێیە ئەو كۆمپانیایانە بۆ هەر كارگوزار یاخود كارمەندێكی بیانی 400 ریاڵ لە كۆمپانیاكە وەردەگرن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP