ڤیدیۆ.. روداوی تەقەكردنەكەی سەر لقی چواری پارتی
عەتا شێخ حەسەن: پاراستنی رۆحی كادرانی پارتی لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەكاندایە

- 9/20/2019 10:09:00 AM 18339 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

درەنگانى شەوى رابردو تەقە لە باڵەخانەی لقى چوارى پارتى لە سلێمانى کرا، و پارتیش لە وەڵامدا ئەو روداوە بە دەستێکى رەش ناودەبات.

کاتژمێر 1:30 خولەکى شەو، لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەسترێژى گوللـە لە لقی چوار كرا

درەنگانى شەوى رابردو نزیک کاتژمێر 1:30 خولەکى شەو، لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەسترێژى گوللـە لە بارەگاى لقى چوارى پارتى دیموکراتى کوردستان  لە سلێمانى کرا.

لەدواى روداوى تەقەکردنەکە عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژى ئەنجومەنى سەرکردایەتى سلێمانى و هەڵەبجەى پارتى لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت،"دەستێکی رەش تەقەی لەبارەگای سپی لقی چواری پارتی-مان کرد".

هێزە ئەمنیەكان بەرپرسیارن لە پاراستنی رۆحی بەرپرسان و كادرانی پارتی

ناوبراو راشیگەیاندوە،"هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و لیژنەی ئەمنی شار بەرپرسیارێتی پاراستنی بارەگاکانی پارتی و پاراستنی رۆحی بەرپرسان و کادرانی پارتیان دەکەوێتە ئەستۆ".

عەتا شێخ حەسەن دەشڵێت "پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەرکی ئەخلاقی پارێزگار و قائیمقامیەت و هیزەکانی پاراستنی تەناهیە لەسلێمانی".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP