هەواڵی ئەمڕۆ

سەبارەت بە رۆژاڤا، توركیا بە "پلانی جێگرەوە" هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

- 9/20/2019 9:03:00 AM 2709 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری بەرگری توركیا، سەبارەت بە بنیادنانی ناوچەی ئارام لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات هۆشداری دایە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و رایگەیاند "گەر ویلایەتەیەكگرتوەكان تەنها كات بەڕێبكەن، ئەنقەرە پلانی جێگرەوە جێبەجێدەكات".

تا ئەو كاتەی لەگەڵ ئامانج و ویستەكانی ئەنقەرەدا دەگونجێت بەردەوامدەبین

هوڵوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا شەوی دوێنێ پێنجشەممە لێدوانێكی دا و لەمیانی وتەكانیدا سەبارەت بە دۆخی باكور و رۆژهەڵاتی فورات و بنیادنانی ناوچەی ئارام وتی "توركیا بەردەوامە لە چالاكیە هاوبەشەكانی ناوچەی ئارام لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەڵام تا ئەو كاتەی لەگەڵ ئامانج و ویستەكانی ئەنقەرەدا دەگونجێت بەردەوامدەبین".

ئەو ناوچەیە دەبێت خاڵی بێت لە تێرۆریست و چەكی قورس

ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا لە هەوڵی ئەوەدایە رێڕەوی ئاشتی لە باكور و رۆژهەڵاتی فورات بنیادبنێت، كە مەوداكەی 30 بۆ 40 كیلۆمەتر ببێت، لەوبارەیەوە ئاكار رایگەیاند "ئەو ناوچەیە دەبێت خاڵی بێت لە تێرۆریست و چەكی قورس".

توركیا پلانی جێگرەوەی خۆی دەبێت

لە درێژەی وتەكانی وەزیری بەرگری توركیا رونیكردەوە "لەو چوارچێویەدا مانۆڕی زەمینی و دەریایی هاوبەش لەگەڵ واشنتن ئەنجامدەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان رێسا بۆ ناوچەكە دابنێن، تا ئەوكاتەی چالاكیەكان لەگەڵ ئامانجەكانی ئەنقەرە بگونجێت بەردەوامدەبین، بەڵام گەر واشنتن هەوڵی دواخستنی كارەكە بدات، توركیا پلانی جێگرەوەی خۆی دەبێت".

توركیا رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا دەگرێت

لە هەمانكاتدا، ئاكار دوپاتیكردەوە، توركیا رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا دەگرێت، بەڵام "بێدەنگ نابێت لە ئاستی ئەو هەوڵانەی بە مەبەستی دروستكردنی پشتێنەیەكی تێرۆریستی لە باكوری سوریا دەدرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP