بەپەلە

لەسەرتاشخانەكان بەدواداچون بۆ مەرج و رێنماییەكان دەكرێت

- 9/19/2019 11:45:00 PM 1673 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامیەتی سلێمانی لەرێگەی لیژنەیەكەوە بەدواداچون بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان دەكات لە هەمو سەرتاشخانەكانی شارەكە، سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت، زۆرینەی سەرتاشخانەكان پابەندن بەجێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان.

تەها ساڵح، سەرۆكی لیژنەی سەرتاشخانەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند،"رۆژانە لیژنەكەیان سەردانی سەرتاشخانەكانی سلێمانی دەكەن و  بەدواداچون بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی هەمو مەرج و رێنماییەكان دەكەن بە تایبەت مەرجە تەندروستیەكان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لە ئەنجامی سەردان و بەدواداچونەكانیان  بۆ سەرتاشخانەكان چەندین سەرپێچیان تۆمار كردوە وەك كەموكورتی لە بونی مەرجەكانی تەندروستی و نەبونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی، بەهۆی سەر پێچیشەوە  چەندین سەرتاشخانە داخراوەو ژمارەیەكی زۆریش روبوڕوی سزای ماددی كراوەتەوە .
"جگە لە بەدواداچونەكانیان بۆ بونی مەرج و رێنماییەكان بەدواداچونیش بۆ ئەو مەوادانە دەكرێت كە لە سەرتاشخانەكان بەركاردەهێندرێت

 

سەرۆكی لیژنەی سەرتاشخانەكانی سەر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند،"جگە لە بەدواداچونەكانیان بۆ بونی مەرج و رێنماییەكان بەدواداچونیش بۆ ئەو مەوادانە دەكرێت كە لە سەرتاشخانەكان بەركاردەهێندرێت، ئەگەر ئەو مەوادانەی لەروی كوالیتی و مێژووی دەرچونیەوە گرفتی تێدا بێت خاوەنی سەرتاشخانە سزا دەدرێت و بەڵێنامەی لێوەردەگیرێت پابەند بێت بە جێبەجێكردنی سەرجەم مەرج و رێنماییەكان".

تەها ساڵح سەرۆكی لیژنەی سەرتاشخانەكان راشیگەیاند: ئامانجی لیژنەكە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و چارەسەركردنی ئەو گرفت و كەموكورتیانەیە كە لەسەر تاشخانەكان بەدی دەكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەهۆی سەردان و بەدواداچونەكانی لیژنەكەیان ئێستا زۆرینەی سەرتاشخانەكان پابەندن بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن . 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP