ئەمڕۆ توركیا 434 پەنابەری دەستگیركردوە

- 9/19/2019 11:36:00 PM 4154 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند، تەنها ئەمڕۆ 434 پەنابەر لە توركیا دەستگیركراون.

رۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند،"ئەمڕۆ 19/9/2019 لەناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئیزمیر لە دو بەلەمی جیاوازدا 169 پەنابەر دەستگیرکران، هاوكات لە شاری ئایدین و شاری موغڵا 163 پەنابەر دەستگیرکران و لە شاری چاناکاڵێ 102 پەنابەر دەستگیرکران . 
ئەو پەنابەرانەی دەستگیرکراون خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریاو ئەفغانستان و فەلەستین و چەند وڵاتێکی دیکەن

 

راشیگەیاند،"ئەو پەنابەرانەی دەستگیرکراون خەڵکی وڵاتانی عێراق و سوریاو ئەفغانستان و فەلەستین و چەند وڵاتێکی دیکەن .

ئاماژەی بەوەشكرد،"دەمەوێت کەسوکاری هەمو ئەو پەنابەرانە ئاگادار بکەمەوە کە لەتورکیاوە بەرەو یۆنان لەم چەند هەفتەیەدا رۆیشتون هیچ خەبەریان نیە و کەسوکاریان نیگەرانن لەدیار نەمانیان، خۆشبەختانە هیچ روداوێکی نەخوازراو ڕوی نەداوە کەس لە ئاودا نەخنکاون، بۆیە پیوست ناکات نیگەران بن کە هەواڵیان نیە". 

ئەوانە هەمویان دەستگیرکراون و لە زیندانەکانن، رێگەیان پێنادەن مۆبایل بەکاربهێنن

 

دەشڵێت،"ئەوانە هەمویان دەستگیرکراون و لە زیندانەکانن، رێگەیان پێنادەن مۆبایل بەکاربهێنن بۆیە دەنگیان نیە. هەمویان ئازاد دەکرێن، تکایە بەناوی پارێزەر گرتنەوە پارە مەدەنە هیچ کەس، چونکە گرتنی پارێزەر تەنها قسەیەکی پوچە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP