سبەی رۆحانی و زەریف دەچنە نیویۆرك

- 9/19/2019 11:20:00 PM 4733 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

واشنتن ڤیزەی چونە ناوەوەی ئەمریكای بە هەریەك لە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و محەمەد جەواد زەریف بەخشی.
بۆ بەشداریكردن لە كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كە بڕیارە لە شاری نیویۆرك ببەسترێت

 

عه‌لی ره‌زا میر وته‌بێژی نێرده‌ی ئێران بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگەیاندوە،واشنتن ڤیزه‌ی چونە ناوەوەی ئەمریكای به‌ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌خشیوه‌ و بۆ بەشداریكردن لە كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كە بڕیارە لە شاری نیویۆرك ببەسترێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی هەینی هەریەك لە رۆحانی و زه‌ریف به‌ره‌وی شاری نیویۆرك دەكەونەرێ.

پێشتر زەریف هەروەها ئەمریکای بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرامبەر بە پێدانی ڤیزا بە وەفدی ئێرانی بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک تۆمەتبار کرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP