بەپەلە

سەردانی ژمارەیەك سەركردەی سەربازی یەكێتی بۆ لای مەحمود سەنگاوی

- 9/19/2019 11:03:00 PM 19403 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەبازگەی سماقوڵی رێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرا بچێتە شاری هەولێر، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسە سەربازییەكانی یەكێتی سەردانی مەحمود سەنگاویان كرد.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوكرانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەك لە عەدنانی حەمەی مینا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی كوڕەی گەورەی مامجەلال، سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق  و لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و ژمارەیەك سەركردەیەكی تر سەردانی مەحمود سەنگاویان كرد.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP