هەواڵی ئەمڕۆ

حكومەتی هەرێم سەبارەت بەداواكاری دامەزراندن بڕیارێك دەدات

- 9/19/2019 10:42:00 PM 76513 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە نوسراوێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە وەزارەتەکان كردوە داواکاری دامەزراندنیان بۆ نەنێردرێت تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێکدەخرێت، بەپێچەوانەوە ڕەتدەکرێتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی حکومەتی لەسەرە و ئاراستەی گشت وەزارەتەکان کراوە، تیایدا حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی لەبارەی فەرمانبەران و موچەخۆران و دامەزراندنەوە دەرکردوە.

بە گوێرەی نوسراوەكە، "داوا لە وەزارەتەکان کراوە داواکاری دامەزراندنیان بۆ نەنێردرێت تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێکدەخرێت، بەپێچەوانەوە ڕەتدەکرێتەوە".

لەخاڵێكی دیكەدا هاتوە،"گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی ڕاگیراوە، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت کە بەهۆی حوکمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون، بەپێچەوانەوە ئەوانیش نوسراوەکانیان  وەرناگیرێت".

هەر لەو نوسراوەدا، "حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە، کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ کاری تایبەت و هاوکاری دارایی بۆ هەر مەبەستێک ڕابگرێت و هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە قبوڵ نەکات".

هەروەها حكومەتی هەرێم داوای كردوە ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی یاساییان تەواو بوە، داواکاری بۆ پێشکەش نەکەن بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی یاسایی.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP