بەپەلە

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی باسی پرسی ئەمنی و بودجە دەكەن

- 9/19/2019 10:28:00 PM 560 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە شاری هەولێر، کۆبونەوە و دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراقیان تاوتوێکرد.
 
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەردولا جەختیان لە پاراستنى ئارامیى سیاسى و سەقامگیریى ئەمنیى عێراق و گرنگیى بەردەوامیى دیالۆگى نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لە چوارچێوەى دەستورى عێراقدا کردەوە.
گفتوگۆیان لەبارەی کارى پەرلەمانى، یاسادانان، بابەتى بودجەى گشتیى ساڵى داهاتوى عێراق و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى شوێنە زیانبەرکەوتوەکانى شەڕى تیرۆر کرد

 

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی کارى پەرلەمانى، یاسادانان، بابەتى بودجەى گشتیى ساڵى داهاتوى عێراق و پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى شوێنە زیانبەرکەوتوەکانى شەڕى تیرۆر کرد. هەروەها باسی دۆخى ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپەکانی هەرێمى کوردستان، داهاتویان و چۆنیەتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان کرد.
 
پەیوەندییەکانى عێراق لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و جیهان، پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکان و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەیان بو. 
 
ئەمڕۆ، محەممەد حەلبوسی گەیشتە هەولێر و لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا و كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا. 
 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP