بەپەلە

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

- 9/19/2019 10:15:00 PM 7499 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ لە ناحیەی سەركەپكانی قەزای رانیە كەسێك گیانی لەدەستداو یەكێكی دیكەش برینداربو.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند،"بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا دەبڵ هیلوکس لە نێوان هەردو گوندی نۆرێ و قەڵاسەیده سەربە ناحیەی سەرکەپکانی قەزای ڕانیه، شوفێرەکەی بەناوی (ن،ع) تەمەن 49 ساڵ دانیشتوی حاجی ئۆمەران گیانی لەدەستدا.

ئەوەشخرایەرو كە  سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەكە بەناوی (ب،ر) تەمەن 16 ساڵ و برینداربو لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەری پێویستی بۆکرا.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت،"تەرمی شۆفێرەكە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP