بەپەلە

جەواد زەریف: هێرشكردنە سەر ئێران شەڕی بەرفراوانی لێدەكەوێتەوە

- 9/19/2019 9:50:00 PM 1867 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات لە هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی و رایگەیاند،"هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران شەڕێکی بەرفراوانی لێ دەکەوێتەوە".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی CNN رایگەیاندوە، هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران شەڕێکی بەرفراوانی لێ دەکەوێتەوە.
 نامانەوێ بەرامبەر بە دوژمن توشی پێکدادان بین، بەڵام دڵنیا بن بۆ بەرگری لەم پێگەیە یەك دەقە ناوەستین

 

محەمەد جەواد زەریف وتیشی: بە جیدییەوە دەڵێم ئێمە خوازیاری شەڕ نین. نامانەوێ بەرامبەر بە دوژمن توشی پێکدادان بین، بەڵام دڵنیا بن بۆ بەرگری لەم پێگەیە یەك دەقە ناوەستین.

زەریف هەروەها ئەمریکای بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرامبەر بە پێدانی ڤیزا بە وەفدی ئێرانی بۆ بەشداری لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک تۆمەتبار کرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP