بەپەلە

ناتانیاهۆ داوای گفتوگۆ لەگانتسی رکابەری دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت

- 9/19/2019 6:03:00 PM 1103 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-  

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل داوای هاوپەیمانی لەگەڵ بینی گانتس سەرۆکی حزبی رکابەری کرد بۆپێکهێنانی حکومەت.

بەپێیهەواڵێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە بنیامین سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل دانی بەوەدا نا کەپێویستی بەهاوپەیمانێتی نوێیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوپەیمانێتی لەبینی گانتس سەرۆکی حیزبی شین و سپی کرد، بۆ دروستکردنی حوکمەتی بنکەفراوان دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل کە تا ئێستا دیارنیە کام لایەن سەرکەوتە بونە تیایدا.
 گانتز داواکەی ناتانیاهۆی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی رەتکردەوە

 لەوەڵامدا گانتز داواکەی ناتانیاهۆی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی رەتکردەوە و رایگەیاند، هاوپەیمانێتی لەگەڵ باڵی راستڕەوەکان ناکات و پێویستە خۆی سەرکردایەتی حکومەتیکی یەکگرتو بکات. 

ناتانیاهۆ پیلانی ستراتیژی سیاسی خۆی پێچەوانەکردوەوە ، دوای ئەوەی بەگوێرەى ئەنجامە بەرایەکانی هەڵبژاردنەکانی رۆژی سێشەممەی رابردو  لە بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینەدا شکستی هێنا.

لەماوەی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژادنەکاندا، ناتانیاهۆ بانگەشەی دروستکردنی حکومەتێکی راسترەوی کرد، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامە بەرایەکان دەرکەوت رودانی ئەوە شـتێکی ئەستەمە.

بینی رایگەیاندبو ، پێویستە لەسەرمان بە زوترین کات حکومەتێکی بنکەفراوان دروست بکەین، پێویستە هەردولا بەرپرسارێتی خۆمان نیشاندەین و بەردەوام لە هاوکاری یەکتردابین.

لە یادی کۆچی دوایی شەیمۆن پەیرێز، کە گانتس لەوێ ئامادەبو، ناتانیاهۆ وتی پێشیارەکەی بەبێ مەرجی پێشینەیە، لەگەڵ گانیس تەوقەی کرد بەخۆشحاڵیەوە، بەڵام هیچ رونکردنەوەیەکی نەدا کە ئاماژە بەوە بکات گەشتونەتە رێکەوتن لەگەڵ گانتسدا.


بەپێی ئەنجامە بەرایایەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل کە رێکەوتی 17ی ئەم مانگە ئەنجامدرابو، ژمارەی دەنگەکانی هەردو حزبی لیکۆد بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ و هاوپەیمانی شین وسپی  بە سەرۆکایەتی بینی گانتسهەتا ئیستا یەکسانن.


نیشانەکردن :

#ئیسرائیل

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP