هەواڵی ئەمڕۆ

ئەو سەركردەیەی یەكەمین شۆڕشی بەهاری عەرەبی لە دژی بەرپاكرا كۆچی دوایی كرد

- 9/19/2019 5:32:00 PM 6029 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

زەین عابدین بن عەلی، سەرۆكی پێشوتری تونس، كە لەسەردەمی حوكمڕانی ئەودا گەنجێك لە تونس ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو بەدوایدا شۆڕشی بەهاری عەرەبی سەریهەڵدا، كۆچی دوایی كرد.

ماوەی سێ مانگە لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ریازی پایتەختی سعودیە چارەسەر وەردەگرێت

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، بن عەلی لەتەمەنی 83 ساڵیدا و  بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردوە و ماوەی سێ مانگە لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ریازی پایتەختی سعودیە چارەسەر وەردەگرێت.

 

پاش سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە 14ی کانونی دوەمی 2011، زەین عابدین بن عەلی و خێزانەکەی ( لەیلا بن عەلی و سێ منداڵ)  لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا رویانکردە سعودیە و وڵاتەکەیان بەجیهێشت.  

 

دواتر حکومەتی کاتی تونس داوای لە پۆلیسی ئینتەرپولی نێودەوڵەتی کرد بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بن عەلی دەربکات . 

زانیاری زیاتر...



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP