هەواڵی ئەمڕۆ

پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی دەستبەسەرداگرتنی‌ چەک‌و ئوتۆمبێل‌و ماتۆرسکیل دەستپێدەكات

- 9/19/2019 4:54:00 PM 1905 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند،"شەوی‌ ڕابردو هێزەکانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەناو شاری‌ سلێمانی‌‌و سەرجەم قەزاو ناحییەکان چەندین بازگەی‌ کاتییان دانا بەمەبەستی‌ دەستبەسەرداگرتنی‌ چەک‌و ئوتومبیل‌و ماتۆرسکیلی‌ بێ مۆڵەت".
لەهەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر 12 دەمانچەو دو کڵاشینکۆفدا کە بێ مۆڵەت بون‌و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی‌ لێپرسینەوەی‌ یاسایی کرانەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتی،"لەهەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر 12 دەمانچەو دو کڵاشینکۆفدا کە بێ مۆڵەت بون‌و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی‌ لێپرسینەوەی‌ یاسایی کرانەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستبەسەر شەش ئوتۆمبێل‌ و 138 ماتۆرسکیلدا گیرا کە بێ سەرەتاو بێ بنەما بون، هەر لەهەڵمەتەکەدا دەستبەسەر 506 پەردەی‌ ڕەشی‌ جامی‌ ئوتۆمبێلدا گیرا کە لەڕوی‌ یاساییەوە ڕێگە پێنەدراوە".

ئەوەشخراوەتەرو كە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەردەوام دەبێت لەهەڵمەتەکانی‌ بۆ ڕێگرییکردن لەکاری‌ نایاسایی‌و دابینکردنی‌ هێمنی‌‌و ئارامیی بۆ سەرجەم دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP