هەواڵی ئەمڕۆ

وەزارەتی ناوخۆ رونکردنەوەیەکی لەبارەی رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی بڵاوکردەوە

- 9/19/2019 3:47:00 PM 49145 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی لەبارەی رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کاتی ھاتنی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی روداوێکی نەخوازراو روی داوە کە ھیچ بڕیار و راسپاردەی لە پشتەوە نەبوە.
لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی روداوێکی نەخوازراو رویداوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبوە

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی ھاتنی بەڕێز مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی روداوێکی نەخوازراو رویداوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبوە".
بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دوبارە بونەوەی ئەم جۆرە روداوانە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدەین

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دوبارە بونەوەی ئەم جۆرە روداوانە لێکۆڵینەوەیەکی ورد ئەنجام دەدەین و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ھەمو ھەوڵەکانمان لە رێگا و بانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاوڵاتیانە".

راگەیێنراوێک له وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبووە. بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ورێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی وورد ئەنجام دەدەین وخەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ھەموو ھەوڵەکانمان لە رێگا وبانەکان بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە.

وەزارەتی ناوخۆ
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٩-٩-٢٠١٩



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP