بەپەلە

وڵاتانی هاوپەیمانانی ئەمریکا رکابەری دەکەن لەوەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە

- 9/19/2019 3:39:00 PM 1007 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-      

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سعودیە و وڵاتانی دیکەی هاوپەیمان لە گفتوگۆدان لەبارەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، ئێرانیشان بە بەرپرسیاری هێرشەکە تۆمەتبار دەکەن.

بەپێی هواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو گفتوگۆیانکردوە لەبارەی چۆنێتی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەتیەکانی سعودیە، ئێرانیان وەک بەرپرس لە هێرشەکە ناساند، کە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە شەڕ بۆ سەر سعودیە پێناسەی کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند، "کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئێران، کە رەتیدەکاتەوە دەستی هەبوبێت لەپشت هێرشەکەی سەر سعودیە"، فەرمانیشیکرد بە زیادکردنی سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران.

پۆمپیۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پێش گەشتەکەی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێگرەوەی سعودیە سازیکردبو رایگەیاندبو، "سعودیەکان ئەو نەتەوەیەن کە هێرشکرایە سەریان لەسەر خاکی خۆیان،  ئەمە کارێکی شەڕخوازیە لەدژی سعودیەکان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP