بەپەلە

پارتی و نه‌وه‌ی نوێ ئەمڕۆ لە هەولێر کۆدەبنەوە

- 9/19/2019 3:28:00 PM 3466 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگەیاند، ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی جوڵانه‌وه‌کەی دەكات و لەبارەی بەڕێوەچونی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەتایبەت لە كه‌ركوك گفتوگۆ دەکەن.
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی یه‌كێتی له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی كردین ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانمان ده‌كات

 

كاوه‌ عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی یه‌كێتی له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی كردین ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانمان ده‌كات".
ته‌وه‌ری سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كه‌ پرسی هه‌ڵبژاردن و یه‌ك لیستی له‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ته‌وه‌ری سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كه‌ پرسی هه‌ڵبژاردن و یه‌ك لیستی له‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌، بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ئه‌نجام بدرێت".

كاوه‌ عه‌بدولقادر وتیشی، "له‌باره‌ی بەڕێوەچونی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە كه‌ركوك و پێكهێنانی یه‌ك لیستی كوردی، تا ئێستا ئێمه‌ هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه‌، چونكه‌ پێشتر بڕیارماندابو كه‌ به‌ لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP