هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

مەسعود بارزانی و محەمەد ئەلحەلبوسی لە سەلاحەددین کۆبونەوە

- 9/19/2019 3:06:00 PM 806 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە سەلاحەددین کۆبونەوەو بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرا.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و شاندێكی یاوەری كردوە، لە دیدارەكەدا كە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئامادەی بو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە سودوەرگرتن لەو ئاڕاستە و كەشە ئیجابییە كرایەوە كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتوەتە ئاراوە، ئەویش لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشە و گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراقدا، بۆ ئەو مەبەستەیش تەئكید لە بەردەوامیی پەیوەندیی و ڕاوێژی هەردولا كرایەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP