بەپەلە

"ئیدانەی رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی دەكەین"
‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ: هەولێر موڵکی هیچ گروپ و لایەنێك نییە

- 9/19/2019 2:52:00 PM 15115 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لێپرسراوی ‎مەڵبەندی هەولێری یەكێتی رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەی ڕێگرتن لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەكات بۆ چونە ناو شاری هەولێر، دەشڵێت،  "هەولێر موڵکی هیچ گروپ و لایەنێك نییە".
‎ئەمڕۆ لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لەهاتنی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا بۆ هەولێر

 

‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ، ‎لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێری یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، "‎زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لەهاتنی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا بۆ هەولێر، ڕێگریكردن لە كاك مەحمود تەنها ڕێگریكردن نییە لە كەسایەتییەك بەڵكو  ڕێگرتنە لە هەمو هاوڵاتیەك و خەباتگێڕێكی كورد".
دژی قۆرخكردنی هەولێرین لەلایەن لایەنێكی سیاسی و دوپاتی دەكەینەوە كە هەولێر هی هیچ گروپ و تاقم و لایەنێك نییە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی هەولێر ئیدانەی ڕێگری كردن لە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی دەكەین و دژی قۆرخكردنی هەولێرین لەلایەن لایەنێكی سیاسی و دوپاتی دەكەینەوە كە هەولێر هی هیچ گروپ و تاقم و لایەنێك نییە".

‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ دەشڵێت، "هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانەو ڕێگریكردن لە خەڵكی و تۆخكردنەوەی دو ئیدارەیی خەریكە دەبێتە دیاردە و هەرگیز مایەی قبوڵكردن نییەو دەبێ بنبڕ بكرێ".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP