سعودیە داوای 20 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراق دەکات

- 9/19/2019 2:44:00 PM 26002 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حکومەتی سعودیە داوا لە عێراق دەکات 20 ملیۆن بەرمیلی خوای برێنتی پێبدات، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی سەر ئارامکۆ، زیانێکی زۆربەر یەدەگە نەوتیەکانی کەوت.
 ریاز داوای لە بازاری نیشتیمانی نەوتی عێراقی کردوە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خوای پێبدات

 


ووڵ ستریت ژۆرنال، لە زاری دو سەرچاوەی فەرمیەوە کە نەیان ویستوە ناویان ئاشکرا بکرێت، رایگەیاندوە ریاز داوای لە بازاری نیشتیمانی نەوتی عێراقی کردوە 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خوای پێبدات.
ئارامکۆی سعودی رەتیکردوەتەوە لەو بارەیەوە لێدوان بدات

 

ئارامکۆی سعودی رەتیکردوەتەوە لەو بارەیەوە لێدوان بدات، بەڵام عەلی نەزار جێگری بەرێوەبەری بازاری نەوتی عێراق رایگەیاندوە، هیچ رێککەوتنێکی لەو جۆرە لەنێوان بەغدا و ریاز روینەداوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشەکەی سەر ئارامکۆ، زیانێکی زۆر بەر یەدەگی نەوتی سعودیە کەوتەوە کە بە زیاتر لە 30 هەزار بەرمیل نەوت مەزەندە دەکرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP