وەزیری دارایی هەرێم بڕیاری خەرجكردنی موچەیەكی ساڵی رابردوی دەركرد

- 9/19/2019 11:19:00 AM 183292 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا موچەیەکی ساڵی رابردوی بۆ كەمئەندامان خەرجبکرێت.

بەپێی نوسراوێك کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەرکردوە، بڕیاردراوە بە خەرجكردنی بڕی یەك ملیار و 704 ملیۆن و 300 هەزار دینار وەك موچەی كەمئەندامان كە دوبارە لە لیژنەكانی پشكنینەوە دەرچون.

ئاماژە بەوەشکراوە، "خەرجكردنی موچەكە بۆ مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018یە بۆ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و یەكە ئیدارییەكان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP