بەپەلە

نرخی دراوە بیانیەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 9/19/2019 11:13:00 AM 10783 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 550 دینار.
 
هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقامی سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 550 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 146 ھەزار دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار و 500 دینارە.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 110 دۆلار و 50 سەنتە نرخی 100 پاوەندیش بە 122 دۆلار و 50 سەنتە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP