بەپەلە

"مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەولێر لەبارەی بودجەوە دەستورییە"
عادل عەبدولمەهدی: لەگەڵ هەرێم لەبارەی ئیدارەدانی کەرکوک دەگەینە رێککەوتن

- 9/19/2019 9:25:00 AM 5314 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مامەڵەی حکومەتەکەی لەبارەی بودجەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەستوریە، دەشڵێت، "لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی ئیدارەدانی کەرکوک دەگەینە رێککەوتن".
عێراق خاوەنی دەستورێکی تایبەت بە خۆیەتی و دەبێت تەواوی بەندەکانی دەستوریش وەک خۆیان جێبەجێبکرێن

 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، "عێراق خاوەنی دەستورێکی تایبەت بە خۆیەتی و دەبێت تەواوی بەندەکانی دەستوریش وەک خۆیان جێبەجێبکرێن، نەوەک ئەوەی هەندێک ماددە و بڕگەی جێبەجێبکرێن و هەندێکی دیکە پێشێل بکرێن". 
لە یاسای بودجەدا هاتوە، پێویستە هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بکات، ئەگەر ئەمەش نەکرا، هێندەی ئەو بڕە نەوتە، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕدرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە یاسای بودجەدا هاتوە، پێویستە هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بکات، ئەگەر ئەمەش نەکرا، هێندەی ئەو بڕە نەوتە، بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕدرێت، ئێمەش ئەوە دەکەین".
له‌باره‌ی كوردستانه‌وه‌، من كه‌س به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا ناسه‌پێنم كه‌ ئه‌وه‌م خۆش بوێت یان نه‌یاری كه‌سێكی دیكه‌ بم، هه‌موان گه‌لی عێراقن و هه‌موانیش مافیان هه‌یه‌ له‌م وڵاته‌دا

 

عادل عەبدولمەهدی وتیشی، "له‌باره‌ی كوردستانه‌وه‌، من كه‌س به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا ناسه‌پێنم كه‌ ئه‌وه‌م خۆش بوێت یان نه‌یاری كه‌سێكی دیكه‌ بم، هه‌موان گه‌لی عێراقن و هه‌موانیش مافیان هه‌یه‌ له‌م وڵاته‌دا، ئێمه‌ش رومانكرده‌ ده‌ستور و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوره‌وه‌ رێكخست". 
پێداگری لەسەر ئەوە ده‌كه‌ین ته‌واوی ده‌ستور به‌ ده‌قه‌كانیی و ناوەڕۆکەکەیەوە جێبه‌جێیان بكه‌ین

 

ئەوەشی خستەڕو، "پێداگری لەسەر ئەوە ده‌كه‌ین ته‌واوی ده‌ستور به‌ ده‌قه‌كانیی و ناوەڕۆکەکەیەوە جێبه‌جێیان بكه‌ین، نه‌ك چه‌ند مادده‌یه‌ك و بڕگه‌یه‌كی دیاریكراو جێبه‌جێ بكه‌ین و ئه‌وانی دیكه‌ش وازی لێ بهێنین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ده‌ستور به‌هه‌مو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها یاسا هه‌یه‌، یاسای بودجه‌، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ ده‌گرن، ده‌بێ پێشێلكارییه‌كی راسته‌قینه‌ی ده‌ستوور و یاساكانمان پێ بڵێن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP