بەپەلە

سێیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی خانوبه‌ره‌ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی لە هه‌ولێر كرایه‌وه‌

- 9/18/2019 2:28:00 PM 992 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

به‌ به‌شداری 150 كۆمپانیا و پڕۆژه‌ له‌ 10 وڵات سێیه‌مین پێشانگای خانوبه‌ره‌ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

سۆران قادر، سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگه‌كه‌ به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی خانوبه‌ره‌ و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌ شاری هه‌ولێر کراوەتەوە و ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و پێشانگایه‌ تایبه‌تە به‌ بواری خانوبه‌ره‌ و وه‌به‌رهێنان كه‌ 150 كۆمپانیا و پڕۆژه‌ له‌ 10 وڵات به‌شداریان كردوه‌، ئامانج له‌و پێشانگایه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌شداربوانی پیشانگاكه‌ بتوانن نرخی شوقه‌ و خانو له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌ خه‌ڵك رابگه‌یەنن.

سۆران قادر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه‌ له‌ كوردستان داتایه‌كی وامان نیه‌ رۆژانه‌ یاخود هه‌فتانە و مانگانه‌ نرخی شوقه‌ و خانو له‌ كوردستان بزانین، له‌ رێگای ئه‌و كۆمپانیایانه‌ نرخی شوقه‌ و خانو له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ بزانین و ئاگاداری به‌رزبونه‌وه‌ و دابه‌زینی نرخه‌كان بین، هه‌وڵیشمانداوه‌، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كه‌ به‌شداریان له‌و پێشانگایه‌ كردوه‌ بێن له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP