ھونەرەکانی گفتوگۆی سەرکەوتو کامانەن
رێنمونیەکی زانستیانە بۆ شێوازی گفتوگۆکردنێکی تەندروست

- 9/18/2019 2:24:00 PM 4244 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

توانای رازیکردنی کەسی بەرامبەر لە مشتومردا، هەمیشە بوەتە جێی سەرنجی تاک و هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو توانایەیان داوە، بەڵام ئەی بۆچی کەس باسی ئەوە ناکات کە چۆن توانای "رازینەبون" یاخود"زالبون بەسەر گفتوگۆدا بەدەستبهێنین، چۆن بتوانین توانای ئەوەمان هەبێت کۆمپانیایەک لە رێگەی ریکلامێکەوە "کاڵاکەی بەسەرماندا ساغ نەکاتەوە"؟

بەدەستهێنانی توانستی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی باشتر
Image result for a good communicator
بەر لە هەمو شتێک دەبێت لەوە تێبگەین کە "باشتر" چیە، کام هێڵانە بە باشتر ئەژمار دەکرێن؟ گفتوگۆیەکی باشتر، ئەو جۆرەیە لە گفتوگۆ کە کەمترین بەریەک کەوتن و هەڵە تێگەیشتن و دوبارەبونەوەی ئاماژە و زۆرترین هێڵی تەریب و هاوبەشی تیادایە لەنێوان هەردو لایەنی گفتوگۆکار.

هێلە گشتیەکانی گفتوگۆکارێکی باش

بەشێوەکی گشتی گفتوگۆیەکی باش لە ئەنجامی گوێگرتنێکی باش دروست دەبێت، "گفتوگۆی باش" لە نەبونی "گوێگرتنێکی باش"دا لەبار دەچێت، گوێگرێکی باش، گفتوگۆکارێکی باشیشە. گوێگرە باشەکان توانای بینینی ئەوەیەن هەیە کە کەسی قسەکار چی دەکات و دەیەوێت بلێ چی، وەڵامەکانیشان  بەگوێرە و شیانی ئەوە دەگونجێنن، بۆشایەکی باش بۆ بەرامبەر دروست دەکەن تا بەپێی ویستی گونجاوی خۆیان بەشدار بن لە گفتوگۆکەدا، نهێنی سەرکەوتنی ئەو کەسانەی وا لە کەسێک دەکەن لە قەراغی باڵەخانەیەکی بەرزەوە خۆیان فرێنەدەنە خوارەوە و خۆیان نەکوژن هەر ئەمەیە؛ بۆشاییەکی باشیان بۆ دروست دەکەن تا بتوانن دەردەدڵی خۆیان بکەن و لە هەوڵە خۆکوژیەکە پەیشیمانیان دەکەنەوە.


هێڵە سورەکانی گفتوگۆیەکی باش(شکستهێنان بە گفتوگۆیەکی باش بەشێوەیەکی سەرکەوتو!)
Related image

بنچینەی لەرزۆیکی هەمو گفتوگۆیەک، بەکارهێنانی ئاماژەی توڕەکەر و تەحەداکردنی کەسی بەرامبەر،  پێت وا نەبێت بە پەلاماردنی زارەکی براوەی گفتوگۆکە دەبیت، بێدەنگیەکی قوڵ لە ناوەراستی گفتوگۆیەکی گەرموگوڕدا باشترین رێگایە بۆ هەڵمژینی هەڵمی بلێسەی گفتوگۆکە.


خۆپاراستن لە تەڵەی ئەو کەسانەی زۆرزانن لە توانای رازیکردن( رازیکردنی بازرگانی لەرێگەی ریکڵام)
Related image

خۆپاراستن لە تەڵەی ئەم جۆرە کەسانە ئەوەندەش ئاسان نیە، چونکە هەمو  ئیش و ئەرکی ئەوان ئەوەیە؛ قسە بۆ یەکێک بکەن کە نایانەوێت قسەیان بۆ بکرێت، بۆیە باش راهێنانان پێکراوە، بەڵام هەر ئەوەندەی توانیت بیان ناسیتەوە هەنگاوی دوەم ئەوەیە هەرزو قسەکەیان پێ ببریت و ئامانجی گفتوگۆکەیان لێ بپرسیت، بیرت بێت بەرێزەوە کورتبڕی پێ بکە لە وتەکانیدا.

هونەری "براوەبون" لە مشتومردا

سەرەتا لە خۆت بپرسە، مشتومڕەکە بابەتێکی گرنگ و ئەوە دەهێنێت کە لەسەری بوەستیت و قسەی لەسەر بکەیت یاخود نا، بابەتە بێ ئەرزشەکان پشتگوێ بخە و لەسەری مەڕۆ، بەلام لە یادیشت بێت، مرۆڤ وا باشە ناو بەناو ئاڵنگاری بکات.

ئەگەر بۆچونەکانت لەگەڵ کەسی بەرامبەر لەسەر بابەتێکی دیاریکراو هاوتەریب نەبو، لەرێگەیەکی گونجاوە بۆچونە پێچەوانەکەی خۆت بخەڕو.

بۆ نمونە وا دابةیت کەسی بەرامبەر پێی  وایە قاوە خۆشترین خواردنەوەیە، بەڵام لای تپ هیچ شتێک بە ئەندازەی پیاڵەیەک چا بە دو کەرت قەندی شەکرەوە ناتوانێت ئاسودەی بە مێشک بدات، بڵێ" قاوەش خۆشە، بەس بەخوا من بێ چا ئیدارە ناکەم"، خۆت لە گفتوگۆ بێ ئەرزشەکە  بپارێزە، بە بۆچۆنێکی بێ لایەن خۆت لەو داوە قورتار بکە، لە بۆچونەکەی خۆشت تەنازول مەکە.


چۆن بەڕێزەوە قسە بە بەرامبەرەکەت ببڕیت؟

بەرامبەر لەناوەراستی قسەیەکی گەرموگوردایە، و هاورا نیت لە سەر ئەو شتانەی دەیلێت دەتەوێت قسەکانی پێ ببریت و وەک بێ رێزیەکیش دەرنەکەوێت.

لەناوکاو دەستەواژی پچران بەکاربهێنە بۆ نمونە "...ئاهە..،" و هیچیت تر مەلێ، بەرامبەرەکەت ئەگەر بەمەستی بێت جگە لە قسەکردن کەمێکیش گوێ بگرێت، ئەوا خۆی قسەکانی دەپچرێنێت بۆ تۆ و دەرفەتی بەشداریت پێدەدات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP