بەپەلە

سەرۆکی حکومەت خالید شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغدا راسپارد

- 9/18/2019 2:12:00 PM 5669 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خالید شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغدا راسپاردوە.
مەسرور بارزانی بڕیاریداوە بە تەکلیفکردنی  خالید سەعید سەلام شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیڕاقی فیدراڵ

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە تەکلیفکردنی  خالید سەعید سەلام شوانی، وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیڕاقی فیدراڵ".

ئاماژەی بەوەشکرد، خالید شوانی راسپێردراوە بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران. 

 شوانی لەدایکبوی 1975ە و لە 10ی تەموزی 2019 لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوە وەزیری ھەرێم

 

خالید سەلام سەعید شوانی لەدایکبوی 1975ە و لە 10ی تەموزی 2019 لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوە وەزیری ھەرێم.

شوانی بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لە دو خولدا بوەتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2006-2010 و 2014-2016، ھەروەھا راوێژکاری یاسایی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق بوە.

خالید بەکالۆریۆس و ماستەری لە یاسا ھەیە، لەئێستادا خوێندکاری دکتۆرایە لە کۆلێژی حقوقی زانکۆی مەنسورە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP