دوای دو ساڵ لە داخستنی
ئەمساڵ بەشی یاسا لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە

- 9/18/2019 1:47:00 PM 919 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر

بەبڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشی یاسا لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە.

 بڕیاردرا بە لابردنی هەڵپەساردنی بەشی زانستی یاسا لە زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020

 

بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە و واژۆی ئیبراهیم عەبدولرەحمان، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە وەکالەتی لەسەرەو تیایدا هاتوە، "ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لابردنی هەڵپەساردنی بەشی زانستی یاسا لە زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020".

هاوکات ئیبراهیم عبدلرحمان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەخەندان-ی راگەیاند، "ماوەی دو ساڵە بەهۆی نەبونی ستافەوە بەشی یاسا ڕاگیراوە، بۆ ئەم ساڵی خوێندن دەتوانین خوێندکاری ئەو بەشە وەربگیرێت، بڕیاری کردنەوەشی لەلایەن وەزیی خوێندنی باڵاوە دەرکراوە".

وەزیری خوێندنی باڵا هاوکارمان دەبێت تا بتوانین زانکۆی گەرمیان زیاتر پێشبخەین

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری خوێندنی باڵا هاوکارمان دەبێت تا بتوانین زانکۆی گەرمیان زیاتر پێشبخەین و پلەی باشتر لە ڕیزبەندی زانکۆکاندا وەربگرێت".

کردنەوەی بەشی یاسا گرنگی خۆی هەیە بۆ زانکۆ و بۆ خویندکارانی گەرمیان

 

سەرۆکی بەشی یاسا لەزانکۆی گەرمیانیش دەڵێت، "کردنەوەی بەشی یاسا گرنگی خۆی هەیە بۆ زانکۆ و بۆ خویندکارانی گەرمیان".

ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەویت بڕوانامەی یاسا بەدەستبهێنن دەتوانن لەگەرمیاندا بەدەستی بهێنن 

 

شەهێن حسێن، سەرۆکی بەشی یاسا لە زانکۆی گەرمیان بەخەندان-ی وت، "ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەویت بڕوانامەی یاسا بەدەسبهێنن دەتوانن لەگەرمیاندا بەدەستی بهێنن و ڕێگای دوریان بۆ ئاسان دەکات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP