بەپەلە

مەكتەبی سیاسی یەکێتی هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرە تاوتوێ دەكات

- 9/18/2019 12:59:00 PM 1294 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
            
مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوەوە و هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی تاوتوێ کرد، هاوکات بڕیاریدا لە ئایندەیەكی نزیكدا، كۆمسیۆنی باڵا لەگەڵ سەرۆكی لیژنە جیاجیاكانی سەربە كۆمیسیۆنی باڵا كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی كۆبوەوە و لە كۆبونەوەكەدا، ئامادەكاریی‌ و هەنگاوەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی تاوتوێ كران‌ و ئەو پێشنیاز و بۆچونانەیش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، كە بەشێوەیەكی بنیاتنەرانە‌و بۆ سەركەوتنی كۆنگرە خراونەتەڕو. 
بڕیاردرا، لە ئایندەیەكی نزیكدا، كۆمسیۆنی باڵا لەگەڵ سەرۆكی لیژنە جیاجیاكانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵا كۆببێتەوە

 

بەپێی زانیاریەکان، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا، لە ئایندەیەكی نزیكدا، كۆمسیۆنی باڵا لەگەڵ سەرۆكی لیژنە جیاجیاكانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵا كۆببێتەوە و تەواوی دیدو پێنشیازەكان لە پاكێجێكدا لە ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییەكانی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە‌ و ئەركە نوێیەكان‌و گۆڕانكارییەكانی ژیانی رێكخراوەیی‌و شێوازی نوێ خەبات گەڵالە بكرێن.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریداوە رۆژی 7-ی 12-ی 2019 کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەڕێوەبچێت

 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریداوە رۆژی 7-ی 12-ی 2019 کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەڕێوەبچێت، هاوکات كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری کۆنگرەی چوارەمیشی پێکهێنا.

ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی پێکهاتون لە حاکم قادر قادر حەمەجان، دلێر سەید مەجید، رەفعەت عەبدوڵڵا، رزگار عەلی، یوسف گۆران و ئەرسەلان بایز.
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە

 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە 1-6-1975 دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە، بڕیارە لە 7ی كانونی یەكەمی 2019 کۆنگرەی چوارەم ئەنجامبدرێت.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە نابێت ژمارەی ئەندامان لە 1000 كەس تێپەڕێت و سەرجەم وەزیر و پەرلەمانتارو بەڕێوەبەرە گشتییەكانی یەكێتی لە هەرێم و بەغدا، راستەوخۆ دەبنە ئەندامی كۆنگرە كە بەپێی زانیارییەكان ژمارەیان لە سەرو 600 كەس دەبێت.  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP