بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی: 14 تۆمەتبار دەستگیرکراون و دەستیشبەسەر 25 ماتۆڕسكیلدا گیراوە

- 9/18/2019 12:46:00 PM 1425 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە درێژەی كارو چالاكییەكانی 10 ڕۆژی ڕابردوی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری توانراوە 14 تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار ڕاگیراوە لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك، هەورەها چوار تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان‌و لەو ڕێیەوە پارەیان لەهاوڵاتیان سەندوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیركراون بەپێی ماددەی 477 لەیاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بەزیان گەیاندن بەموڵك‌و ماڵی گشتی، هاوکات سێ‌ تۆمەتباری دیکەش دەستگیركراون بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.

پۆلیسی سلێمانی رونیکردوەتەوە، تۆمەتبارێكیش دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 21ی چەك‌و دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا، تۆمەتبارێكی دیکەشی دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 402 لەیاسای سزادانی عیراقی، ماددەکە هەمو ئەو تاوانانە دەگرێتەوە كە دژی دابونەریتی گشتین.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، لە درێژەی هەڵمەتەكانی پۆلیس و دانانی بازگەی‌ کاتی‌، شەوی ڕابردو بنكەی پۆلیسی ڕزگاری دەستیگرتوە بەسەر 25 ماتۆڕسكیلی بێسەرەتاو 67 پەردەی ئۆتۆمبێل‌و زیاتر لە 15 لەزگەی جامی ڕەش لێكرانەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP