ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل
رکابەری نێوان ناتانیاهۆ و گانتس بەهێزتر دەبێت

- 9/18/2019 12:42:00 PM 1091 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -      

بەپێی ئەنجامە بەرایەکانی هەڵبژاردنەکەی رۆژی رابردوی ئیسڕائیل، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکی حزبی لیکود و بینی گانتس سەرۆکی هاوپەیمانی شین و سپی لە رکابەریەکی بەهێزدان.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەنجامە بەرایایەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل کە رۆژی رابردو ئەنجامدرا، ژمارەی دەنگەکانی هەردو حزبی لیکۆد بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ و هاوپەیمانی شین وسپی یەکسانن.

ئەنجامە بەرایەکان تا ئێستا، ژمارەی کورسیەکانی پارتەکەی ناتانیاهۆ، کەمیکردوە بۆ 32 کورسی لەبەرامبەردا هاوپەیمانی شین و سپی هەمان رێژەی کورسیان پەرلەمانی بەدەستهێناوە، ژمارەی کورسیەکانی لیستی هاوبەشی عەرەبیش بۆ 12 کورسی بەرزبوەتەوە.

پەرلەمانی ئیسرائیلی " کنێست" لە 120 ئەندام پێکدێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت حکومەت پێکبهێنرێت پێویستە هاوپەیمانیەتی دەسەڵات بەلایەنی کەمەوە متمانەی 61  ئەندام پەرلەمان بەدەست بهێنێت.

بەپێی ئەم زانیارانە، پشتی بەستوە بە سەرچاوەکانی راگەیاندنی  دەستەی هەڵبژاردنی ناوەندیی ئیسرائیل، هێشتا وێنەیەکی رون لەبارەی چۆنێتی دروستکردنی حکومەتەوە لەبەردستدا نیە ئەمەش دەریدەخات  حزبی دەسەڵاتدار دانوسانێکی چروپری لەپێشە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

لەئێستادا حزبە فەلەستینیەکان کە 12 کورسیان بەدەست هێناوە، هەڕەشەن لەسەر مانەوەی ناتانیاهۆ لە پۆستەکەیدا وەک سەرۆک وەزیران، ئەگەر بریاری لایەنگری گانتسی رکابەر یبدەن.

شارەزایانی سیاسی ئاماژەیان بەوەکردوە، لە رابردودا حزبە فەڵەستینیەکان پاڵپستی خۆیان بۆ هیچکام لە سەرۆکی وەزیرانی پێشوتر دەرنەبڕیوە.

رێکەوتی 17/9 هەڵبژاردنی یاسایی گشتی ئیسرائیل بەرێوەچو، کە دوەم هەڵبژاردنی لەو جۆرەبو کە لەماوەی پێنج مانگی رابردو ئەنجامدرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP