هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

- 9/18/2019 11:20:00 AM 3186 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تیایدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکرێت.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا راپۆرتێک لەبارەی ئەنجومەنی رێکخستن و هەماهەنگی لە دەروازە سنوریەکان پێشکەش دەکرێت، هەروەها راپۆرتێک لەبارەی قەرزە کشتوکاڵییەکان دەخوێندرێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوەوە و لەبارەی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2020 گفتوگۆیان کرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP