سەرۆکی روسیا لە رێگەی ئایەتێکی قورئانەوە داوای کۆتایهاتنی شەڕی یەمەن دەکات

- 9/18/2019 8:42:00 AM 32072 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە میانی کۆبونەوەی لوتکەی لە ئەنقەرە ئایەتێک لە سورەتی آل عیمران-ی قورئانی پیرۆز دەخوینێتەوە و لەرێگەیەوە داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات" برایەتی و ئاشتەوای" لە یەمەن بچەسپێنن.
بە نمونە هێنانەوەی ئایەتێک لە سورەتی آل عمران ئامادەبوانی توشی سەرسوڕمان کرد و زەردەخەنەی خستە سەر لێویان

 


لە کۆبونەوی لوتکەی نێوان وڵاتانی روسیا، تورکیا و ئێران کە ماوەی دو رۆژی رابردو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا پوتین و هاوتا ئێرانی و تورکیەکەی کۆبونەوە، بە نمونە هێنانەوەی ئایەتێک لە سورەتی آل عمران ئامادەبوانی توشی سەرسوڕمان کرد و زەردەخەنەی خستە سەر لێویان.
ئەوان ئێستا لە وڵاتێکی ئیسلامی(تورکیا) کۆبونەتەوە و داوایکرد شەری یەمەن بە زوترین کات بوەستێت

 

پوتین ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان ئێستا لە وڵاتێکی ئیسلامی(تورکیا) کۆبونەتەوە و داوایکرد شەری یەمەن بە زوترین کات بوەستێت کە لەلایەن چەند وڵاتێکی ئیسلامی و بە سەرکردایەتی سعودیە ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامی هەیە.

پوتین بەشێکی لە ئایەتی ژمارە 103 ی لە سورەتی آل عمران خوێندەوە "و یادی ئەو نیعمەتانەی خوای گەورە بکەنەوە بەسەرتانەوە کاتێک ئێوە(ئەوس و خەزرەج) دوژمنی یەکتری بون، خوای گەورە دڵتانی یەکخست و بەهۆی نیعمەت و دینەکەی خوای گەورە، کردنی بە برای یەکتری".

لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا پوتین ئاماژەی بەوەدا، "قورئان ئەوەی فێرکردوین کە شەڕ تەنها کاتێک یاسایە(شەرعیە) کە بۆ بەرگری لە خۆمان بێت".


سەرۆکی روسیا بە ئاماژەیەکی توانجی و بەپێکەنینەوە وتیشی" سعودیە پێویستە سیستەمی بەرگری ئێمە بکرێت، چونکە ئێران و تورکیا دەمێکە کڕیویانە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP