ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

- 9/18/2019 8:34:00 AM 63319 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ تەنها موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP