بەپەلە

ناوەرۆكی كۆبونەوەی سەرۆک بەرهەم و نێچیرڤان بارزانی بڵاوكرایەوە

- 9/17/2019 11:36:00 PM 8117 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -   

د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەماى دەستور کردەوە.
گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمى کوردستان کرا، بەتایبەتی پرسەکانى بودجەى گشتی ساڵى داهاتوى عێراق و ماددەى (140) و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆ و توندڕەوى

 

لە کۆبونەوەیەکدا کە ئێوارەى ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوە چو و تیایدا دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان، جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دارایی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەى بون، گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمى کوردستان کرا، بەتایبەتی پرسەکانى بودجەى گشتی ساڵى داهاتوى عێراق و ماددەى (140) و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆ و توندڕەوى.

لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق و هێزە عیراقییەکان و کارى پێکەوەییان و یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا کرایەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP