بەپەلە

بومەلەرزەیەكی بەهێز لە شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان رویدا

- 9/17/2019 11:19:00 PM 17138 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -   

بومەلەرزەیەكی بەهێز، شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەهەژێنێت و لە ناوچەكانی سەیدسادق و هەڵەبجە و دوروبەری بە رونی هەستی پێكراوە.

هاوڵاتیانی هەڵەبجە بە رونی هەستیان بە بومەلەرزەكە كردوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەقی بومەلەرزەكە رۆژهەڵاتی كوردستان بوە، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لێنەكەوتوەتەوە.

به‌ گوێره‌ی ده‌زگای سه‌نته‌ری چاودێری بومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپی، گوڕی بومەلەرزەكە 4.3 پله‌ بوە بە پێوەری رێخته‌ر و بەقوڵایی 10 كیلۆمەتر سەنتەری شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاندوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP