بەپەلە

سەرۆك كۆمار پرسەنامەیەك ئاراستەی هونەرمەند مەزهەری خالقی دەكات

- 9/17/2019 10:47:00 PM 3149 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -   

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پرسەنامەیەی ئاراستەی هونەرمەندی گەورەی كورد مەزهەری خالقی كرد بەبۆنەی كۆچی دواییی خاتو رێسان-ی هاوسەری.

لە پرسەنامەیەكدا، سەرۆك كۆماری عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و رایگەیاندوە،"به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خۆتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان دەکەم و داوام له‌ خودای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ خوالێخۆشبو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بوری هه‌مو لایه‌ك بدات". 

دەقی پرسەنامەكە:

مامۆستای بەرێز مەزھەری خالقی 
کاکە رەزای خۆشەویست 

به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو رێسان مان بیست. 

به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خۆتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان دەکەم و داوام له‌ خودای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات. 

   ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

        د.بەرهەم ساڵح
        سەرۆک کۆمار


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP