بەپەلە

خەندان زانیاری لەسەر چارەنوسی ئەو كەسەی تۆمەتی ژەهراویبونی دایە پاڵ شوتی پێنجوێن ئاشكرادەكات

- 9/17/2019 10:41:00 PM 12580 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامی پێنجوێن رایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی ویستی ناوبانگی شوتی پێنجوێن لەكەدار بكات فەرمانبەرەو دانیشتوی پێنجوێن نیە، راشیگەیاند،لەلایەن فەرمانگەكەیەوە سزای گوایستنەوە بۆ شوێنێكی دیكە دراوە، دەشڵێت هێشتا دەستگیرنەكراوە.

زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند،"بڵاوكردنەوەی دەستگیركردنی ئەو کەسەی لە ڤیدیۆیەكدا ناوبانگی شوتی پێنجوێنی زڕاندبو راست نیە"
ئەو كەسە دەستگیرنەكراوە، بەڵام ناسنامەكەی ئاشكرایە و تەنانەت بەهۆی ئەو كارەیەوە لە فەرمانگەكەی سزا دراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی دیكە

 

وتیشی،"ئەو كەسە دەستگیرنەكراوە، بەڵام ناسنامەكەی ئاشكرایە و تەنانەت بەهۆی ئەو كارەیەوە لە فەرمانگەكەی سزا دراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی دیكە ".

راشیگەیاند،"ئەو كەسە دانیشتوی پێنجوێن نیە، لەئێستادا دۆسیەكەی لە دادگایە، دۆسیەكە بەلای ئێمە و دادگای پێنجوێنەوە زۆر جددیە، دەبێت ئەو لێدانە لە ناوبانگی بەرهەمی ناوخۆیی بەزوترین كات چارەسەربكرێت و رێگە نەدەین جوتیار زیانمەند بێت، بەڵام بەشی سزاكەی دادگا پەلەی نییە، دواجار سزای خۆی وەردەگرێت".

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئێمە توانیمان بەزوترین كات بیسەلمێنین كە ئەو تۆمەتەی ئاراستەی بەرهەمی ناوخۆیی كردبو راست نەبو، لە رێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە لێكۆڵینەوەمان ئەنجامداو دەركەوت راست نییە".

لەماوەی رابردودا، لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە كە تیایدا كەسێك دەڵێت، چیتر شوتی پێنجوێن نەکڕن چونکە بەهۆی بونی ماددەیەکی زۆری ژەهراویبوون هاوڵاتیان توشی شێرپەنجە دەکات، ئەمەش كاردانەوەی توندی ناوخۆیی لێكەوتەوە و خودی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی  هەرێم لەسەر بابەتەكە هاتە سەر خەت و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت راست نییە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP