بەپەلە

ئێران: لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان گفتوگۆمان ئەنجامداوە

- 9/17/2019 10:21:00 PM 622 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش هەفتەیەك لە شكستهێنانی دانوستانەكانی ئاشتی ئەمریكا-تاڵیبان، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان گفتوگۆیان ئەنجامداوە.

پێشهاتەكانی ئەمدواییەی ئەفغانستانیان تاوتوێكردوە

لە راگەیەندراوێكدا، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە "لەماوەی رابردوا شاندێكی سیاسی بزوتنەوەی تاڵیبان سەردانی ئێرانیان كردوە و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی ئەفغانستانیان تاوتوێكردوە".

لەگەڵ بەرپرسانی تاران كۆبونەتەوە

ئاماژەی بەوەشكرد "لە چوارچێوەی گفتوگۆ گشتگیرەكانی ئێران لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی ئەفغانستان، ئەو شاندە سیاسیەی تاڵیبان سەردانی ئێرانیان كردوە و لەگەڵ بەرپرسانی تاران كۆبونەتەوە و گفتوگۆ لەسەر روداو و پێشهاتە نوێیەكانی ئەفغانستان ئەنجامدراوە".

ئەو راگەیەندراوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردو دانوستانەكانی ئاشتی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و تاڵیبان هەرەسی هینا و دوبارە ململانێكانی نێوانیان دەستیپێكردەوە.

دیارترین تەوەری دانوستانەكانی ئاشتی ئەمریكا-ئەفغانستان كشاندنەوەی هەزاران سەربازی ئەمریكی بو لە ئەفغانستان و لە بەرامبەریشدا ویلایەتە یەكگرتوەكان چەندین گرەنتی لە بزوتنەوەی تاڵیبان وەردەگرت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP