بەپەلە

محەمەد حەلبوسی دێتە هەولێر

- 9/17/2019 10:00:00 PM 2231 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -   

بڕیارە سبەی چوارشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.

سەردانەكەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوە دێت كە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆك به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، بەیاوەری شاندێكی حكومەتی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.

هەوڵێكە بۆ نزیككردنەوەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لە گەیشتنە رێكەوتن و چارەسەری كێشەكان لە گشت پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردولا

 

بڕیارە سبەی سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی، و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان، سەردانی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و بەدوایدا هاتنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر، بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشانەیە كە لەنێوان هەرێم و بەغداد لە ئارادان و هەوڵێكە بۆ نزیككردنەوەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لە گەیشتنە رێكەوتن و چارەسەری كێشەكان لە گشت پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردولا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP