بەپەلە

زەریف: ئەمریكا بێبەزەییانە چاوپۆشی لە خاپوركاریەكانی یەمەن دەكات و وەڵامدانەوەش قبوڵناكات

- 9/17/2019 9:57:00 PM 457 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ماوەی چوار ساڵە بێزار و توڕە نیە لە كاری هاوپەیمانەكانی  دژ بە منداڵانی یەمەن، بەڵام كاتێك قوربانیانی ئەو جەنگە وەڵامیان دایەوە بە توندی توڕەبو". 

موحەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند "ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گومڕایە ئەگەر پێی وابێت قوربانیانی چوار ساڵی ئەمدواییەی جەنگی یەمەن هەمو كارێك ناكەن لەپێناو وەڵامدانەوە".

هاوپێچ لەگەڵ چەند وێنەیەكی قوربانیانی جەنگی یەمەندا، زەریف ئاماژەی بەوەكرد "پێدەچێت ویلایەتە یەكگرتوەكان روگیر بوبێت كاتێك فرۆشتنی چەك و تەقەمەنیەكانی كە بە 100 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێـت نەیتوانی جەنگی یەمەن كۆتایی پێبهێنێت".

لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران وتی "تۆمەتباركردنی ئێران هیچ لە بابەتەكە ناگۆڕێت، بەڵكو كۆتاییهێنان بە جەنگ تاكە چارەسەری كێشەكانی یەمەنە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP