بەپەلە

هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی كۆچی دوایی كرد

- 9/17/2019 9:47:00 PM 10121 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -   

بەیانی ئەمڕۆ،هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی له‌ له‌نده‌نی پایتەختی بریتانیا كۆچی دوایی كرد.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌،(خاتو رێسان) هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی له‌ له‌نده‌ن  پایتەختی بریتانیا كۆچی دوایی كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە خەندان-ی راگەیاند،"خاتو رێسان ماوەیەك بوە نەخۆش بوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لەندەن كۆچی دوایی كردوە".

كۆچكردو (خاتو رێسان) ده‌كاته‌ خوشكی خاتوو گه‌لاوێژ هاوسه‌ری مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دو پوری خاتو هێرۆ و خاتو شاناز و خاتو هه‌تاو و خاتو لیلۆز و خاتو هه‌یڤێ و خاتو كوردێ و كاك هاوڕێ و كاك هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د بوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP