گەریلاکانی پەکەکە دەچنە ناو بازگەیەکی گەورەی تورکیا

- 9/17/2019 7:51:00 PM 85921 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
راگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان بەشی وێنەی ڤیدیۆیی چالاکییەکی گەریلاکانیان بڵاوکردەوە کە لەدژی بازگەیەکی سوپای تورکیا لە سلۆپی سەربە شێرناخ ئەنجامییان داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە گەریلا تیڤی چالاکییەکی ڕۆژی 27ی مانگی 7ی بڵاوکردەوە کە لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە دژی بازگەیەکی سوپای تورکیا لە سلۆپی سەربە شرناخ لە باکوری کوردستان ئەنجامیان داوە.
لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بوە

بەگوێرەی هەواڵەکە پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ئەو چالاکییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

نیشانەکردن :

#پەكەكە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP