ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 9/17/2019 9:02:00 AM 38089 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا هەشت موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی ساڵی رابردو بو، کە بەهۆی "قەیرانی دارایی"یەوە نەدرابو، هەروەها پێنج موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP