بەپەلە

سعودیه‌ ئێرانی تۆمەتباركرد بە هێرشكردنە سەر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی

- 9/17/2019 12:13:00 AM 3915 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند، به‌ چه‌كی ئێرانی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ بە ئامانج كراون و بەو هۆیەوە 50% ی بەرهەمەكانی وەستاون.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند،"رۆژی شه‌ممه‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی دابینكردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان له‌ سعودیه‌ دەستدرێژییەكی خراپەكارانەیان كراوەتە سەر.

بەهۆی ئەو هێرشانەوە 50% ی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ وەستاون

 

وەزارەتى دەرەوەى سعودیە ئاماژە بەوەشكردوە،"بەهۆی ئەو هێرشانەوە 50% ی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ وەستاون".

سعودیه‌ داواشدەکات، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به به‌پرسیارێتی خۆی هه‌ستێت بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ستی له‌و هێرشانه‌دا هه‌بوه‌ و داوایكردوە، روبەروی ئەو سەرچاوانە ببنەوە كە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە وزەی جیهان.

سەرچاوە: سكاینیوز



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP