هەواڵی ئەمڕۆ

بەغدادی نوێترین پەیامی بڵاوكردەوە

- 9/17/2019 12514 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پەیامێكی دەنگی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"ئەندامانی داعش بەردەوام دەبن لە شەڕكردن".

بەگوێرەی میدیا عەرەبییەكان، ئەبوبەکر بەغدادی داوای کردوە، چەکدارانی داعش کەسوکارەکانیان لەژێر دەستی ئەو هێزانە رزگار بکەن، کە لە عێراق و سوریا لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتی دەکرێن و داواشیكردوە زیندانییەکان دان بەخۆیاندا بگرن.
چۆن دەبێت موسڵمان بژێت، لەکاتێکدا کەسوکارەکەی لە بەندیخانە و کەمپەکان بێت

 

بەغدادی وتوشیەتی،"جیهادكردن بەردەوام دەبێت و خەڵكی نوێ پەیوەندیان بە داعشەوە كردوە". وتوشیەتی،"چۆن دەبێت موسڵمان بژێت، لەکاتێکدا کەسوکارەکەی لە بەندیخانە و کەمپەکان بێت".

ئاماژەی بەوەشكردوە كە چەكدارانی داعش لە هەشت وڵاتی جیاوازدا و لە عێراق، سوریا، یەمەن، ئەفغانستان، سۆماڵ، لیبیا و تونس بەردەوامە لە شەڕكردن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP