هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆكایەتی حكومەت لەگەڵ لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکان كۆدەبێتەوە

- 9/16/2019 11:52:00 PM 1916 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکان كۆبوەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە حکومەت کار لە سەر ئەوە بکات هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت. 
سەرۆکی حکومەت جەختی لە سەر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان کردەوە پێش هاتنی وەرزی زستان

 

مەسرور بارزانی جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت. وتیشی کارو ئەرکی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەکان و رێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کرا.

لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت جەختی لە سەر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان کردەوە پێش هاتنی وەرزی زستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP